درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی لۆبنان

417
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌رمانان، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی لوبنان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێكی به‌رین له‌ ناوه‌ندی به‌یرووت پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌، جارێكی دیكه‌ خوازیاری دادگایی كردنی كاربه‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌ت بوون.
خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیان دا خۆیان بگه‌یننه‌ مقه‌ڕی پارله‌مان له‌ مه‌یدانی “ئه‌لنه‌جمه‌”، به‌ڵام مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی پێشیان به‌ ورودی ناڕازییان بۆ ئه‌م مه‌یدانه‌ گرت. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوابه‌دوای هێرشی مه‌ئموران لانیكه‌م ده‌یان كه‌س بریندار كران. خه‌ڵكی لوبنان له‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێشه‌وه‌ تا ئێستا خۆپیشاندانێكی به‌رینان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوونی زبڵ و پاشماوه‌كانی له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ به‌ قه‌یرانی زبڵ” به‌ناوبانگه‌، به‌ڕێوه‌بردووه‌ و خوازیاری دادگایی كردنی كاربه‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی لۆبنان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ رێگایه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشانه‌ بدۆزنه‌وه‌.