درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ مالێزی

321
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی وڵاتی مالێزی بۆ دووهه‌مین جاری به‌رده‌وام له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.خۆپیشانده‌ران شه‌وی شه‌ممه‌یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و مه‌یدانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی “كۆالالامپور” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ رۆژ كرده‌وه‌. ناڕازییان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی دژه‌ ده‌وڵه‌تی، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “نه‌جیب ره‌زاق” سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته‌ بوون و ناوبراویان به‌ “گه‌نده‌ڵ” ناولێبرد. خه‌ڵكی مالێزی رایانگه‌یاندووه‌: سه‌رۆك وه‌زیر، له‌ سه‌ندوقی زه‌خیری میللی، ٧٠٠ میلیۆن دۆلاری ر‌ژاندۆته‌‌ نێو حیسابه‌ شه‌خسیه‌كه‌یه‌وه‌.