رۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئینگلیس له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی ده‌وڵه‌تی ئینگلیس له سوریه، بۆ چواره‌مین رۆژی به‌رده‌وام له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری “ده‌یوید كامێرۆن” سه‌رۆك وه‌زیری ئینگلیس به وتنه‌وه‌ی دروشمی “نا بۆ شه‌ڕ، سوریه بۆمباران مه‌كه‌ن”، له‌دژی ده‌وڵه‌تی مهحافێزهكاری ئه‌م وڵاته و سیاسه‌ته شهڕئهنگێزانهكانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ناڕازییان به ئاماژه به ئیدیعای چه‌ندین ساڵه‌ی ئا‌مریكا بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریزم له ئه‌فغانستان، عێراق و سوریه و هاوكات چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توانایی تیرۆریسته‌كان، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن دوابه‌دوای ئه‌مجۆره گه‌ڵاڵانه خه‌باتی راسته‌قینه نابینرێت و ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی ئامانجێكی دیكه ده‌گرێته به‌ر كه هیچ كات به قازانجی خه‌ڵكی سوریه و جیهان نه‌بووه و نییه. مه‌جلیسی بریتانیا بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز به گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته بۆ به‌شداری له هێرشه ئاسمانییه‌كان له‌دژی داعش له سوریه ده‌نگ بدات.