درێژه‌ی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌ عێراق

478
رۆژی جومعه‌ ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ئۆستانه‌ جیاجیاكانی عێراق جارێكیتر به‌ به‌ڕه‌ێوه‌بردنی خۆپیشاندانی به‌رین، خوازیاری خه‌بات له‌دژی گه‌نده‌ڵی له‌ ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان بوون.
به‌ پێی راپۆرتی كاناڵی هه‌واڵنێری “سومریه‌ نیوز”، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئۆستانه‌كانی “به‌غدا، كه‌ربلا، واست، ئه‌لناسریه‌، زی قار” دیوانیه‌، میسان، به‌سره‌، بابێل، نه‌جه‌ف و مه‌سنا”، خوازیاری دادگایی كردنی كاربه‌ده‌ستانی گه‌ندڵی ده‌وڵه‌ت بوون. خۆپیشانده‌ران له‌ مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا خوازیاری دادگایی كردنی مالكی و لابردنی محده‌ت محمود سه‌رۆكی دیوانی باڵای ئه‌م ئۆستانه‌ بوون. ناڕازییان وێڕای هه‌ڵگرتنی پلاكارد، بۆ مه‌حكوم كردنی گه‌ندڵی له‌ وڵات دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌یان پێداگریان كرد. شایانی باسه‌، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ نێو رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تیدا به‌ڕێوه‌چوو.