درێژه‌ی خۆپیشاندانی موعه‌لیمان له‌ سلێمانی

792
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، موعه‌لیمانی شاری سلێمانی جارێكی تر له‌ به‌رده‌م ساختمانی په‌روه‌رده‌ی “رۆژئاوا”ی سلێمانی خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرتی ئاوێنه‌نیوز، موعه‌لیمان له‌م خۆپیشاندانه‌دا وێڕای داواكاری بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، خوازیاری چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له‌ سیستمی حوكمڕانی و په‌روه‌ده‌ بوون. هاوكات كۆمەڵێك داواكارییان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە بریتی بووون لە: پێدانی حه‌قده‌ست و دانانی بەڕێوبەری خوێندنگاكان بە هەڵبژاردن بۆ ماوەی چوار ساڵ و گەڕانەوەی شكۆی موعه‌لیم كە بەرپرسان شكاندوویانە. پێشتر موعه‌لیمان رایانگه‌یاندبوو تا كاتی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان هه‌موو رۆژانێكی شه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م بینای په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندان وه‌ڕێده‌خه‌ن.