درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ برێزیل

9
ناڕه‌زایه‌تیی هه‌زاران كه‌س له‌ لایه‌نگرانی “دیلما ڕۆسێف” سه‌رۆك كۆماری لابراوی برێزیل كه‌ له‌ چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، به‌ توندووتیژی كێشرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی “دیلما ڕۆسێف” له‌ شه‌قامه‌كانی شاری سائۆپائۆلۆ، ناڕازییان لابردنی سه‌رۆك كۆماریان به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی زانی و خوازیاری ڕێفراندۆم له‌ بابه‌ت داهاتووی سیاسیی وڵاته‌كه‌یان بوون. له‌ ڕۆژی كۆتایی مانگی ئووت، نوێنه‌رانی سێنای برێزیل له‌ ڕێگه‌ی زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانه‌وه‌، سه‌رۆك كۆماریی ئه‌م وڵاته‌یان كه‌ له‌ شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ سمه‌ته‌كه‌ی ولانرابوو، له‌ پێگه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌ و ناوبراویان به‌ تاوانبار زانی. جمۆجۆڵی توندووتیژانه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌ دوای ڕێوه‌ڕه‌سمی به‌جێهێنان و په‌یامی ته‌له‌فزیۆنی “میشێل ته‌مێر”، سه‌رۆك كۆماریی تازه‌ و جێگری پێشووی “دیلما ڕۆسێف” ده‌ستیپێكرد.