درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ برێزیل

21
له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ برێزیل له‌ دژی لابرانی دیلما ڕۆسێف، هه‌زاران كه‌س له‌ میانی خۆپیشاندانێك له‌ “سائۆپائۆلۆ” تابووتێكیان به‌ نیشانه‌ دژایه‌تیی له‌ گه‌ڵ “میشێل تێمێر” جێگره‌وه‌ی ناوبراو ئاگر تێبه‌ردا و خوازایاری ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو له‌ ده‌سه‌ڵات بوون.
درێژه‌ی‌ خۆپیشاندانی پشتیوانانی دیلما ڕۆسێف له‌ سائۆپائۆلۆ، بووه‌ هۆی هێرشی پۆلیسی برێزیل و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ناڕازییان. چه‌ند شاری دیكه‌ی برێزیلیش شایه‌تی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ دژی لابرانی دیلما ڕۆسێف بوو. سێنای برێزیل هه‌فته‌ی رابردوو ناوبراوی به‌ تۆمه‌تی ده‌ست خستنه‌ ناو بودجه‌ و حیسابه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ كار لابرد. دیلما ڕۆسێف، كوده‌تای ڕاستگه‌راكانی وه‌ك ئێستیزاح و لابرانی خۆی وه‌سف كردووه‌.