درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ توندووتیژی له‌دژی ژنان له‌ ستانبول

395t

گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” به‌ كفر زانینی سیستمی ئاموزشی سوریه‌، وێڕای داخرانی زۆربه‌ی مه‌دره‌سه‌كانی ئۆستانی “ده‌یرولزوور” له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئاڵوگۆڕی له‌ نیزامی ئاموزشی پێكهێناوه‌.
گروپی ئیسلامگه‌رای داعش زۆربه‌ی مه‌دره‌سه‌ی شار و ئاواییه‌كانی ئۆستانی ده‌یرولزووری له‌ سوریه‌ به‌ بیانووی بوونی كفر له‌ به‌رنامه‌كانی ده‌رسی، داخستووه‌ و ده‌ستی كردووه‌ به‌ دانانی كلاسه‌كانی ده‌وره‌ی شه‌رعی بۆ موعه‌لیمان. به‌ پێ راپۆرتی “رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌”، داعش هه‌وڵ ده‌دات تا له‌ شێوه‌كانی ئاموزشی دینی له‌ مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ پێداچوونه‌وه‌ بكات. شایانی باسه‌، گروپی ئیسلامگه‌رای داعش پێشتریش له‌ یه‌كه‌م ئاڵوگۆڕ له‌ نیزامی ئاموزشی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ده‌رسه‌كانی عیلمی و زانستی لابردبوو