درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی رۆمانی

611
هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی رۆمانی سه‌ره‌ڕای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ئه‌م وڵاته‌ درێژه‌یان به‌ خۆپیشاندان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌ت دا.
به‌ وته‌ی خۆپیشانده‌ران، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر كافی نیه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی رۆمانی بوون. ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌نده‌ڵی ماڵی كاربه‌ده‌ستانی رۆمانی له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوودا و دوابه‌دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كلۆپێكی شه‌وانه‌ له‌ بوخارێست چڕتر بۆته‌وه‌. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارله‌مانی رۆمانی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌جلیسی ئه‌م وڵاته‌ و هه‌ڵبژاردنی نوێ بوون.