درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئینلگیس

616
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌زاران هاوڵاتی خه‌ڵكی ئینگلیس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نیزامی سه‌رمایه‌داری، درێژه‌ی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ئێستا، جارێكی تر رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “ته‌نیا رێگاچاره‌ شۆڕشه‌ و شه‌قامه‌كان هی ئێمه‌یه”، له‌ به‌رامبه‌ر كۆشكی “باكینگهام” و هه‌روه‌ها ده‌فته‌ری “ده‌یوید كامێرۆن” سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا كۆبوونه‌وه‌. خۆپیشانده‌ران، سیاسه‌تی‌ شه‌ڕخوازانه‌ و كوشتاری ئینسانه بێ تاوانه‌كان، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری و گوشارخستنه‌ سه‌ر چینی كرێكار و توێژی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگایان به‌ به‌رهه‌می نیزامی سه‌رمایه‌داری ناولێبرد. ناڕازییان هه‌روه‌ها سیاسه‌تی دژه‌ كرێكاری ده‌وڵه‌تی محافێزه‌كاری ئینگلیسیان مه‌حكوم كرد و لابردنی مافی خوێندنی به‌خۆڕایی، زیاد كردنی شه‌هریه‌كان، هه‌زینه‌ی بێهداشت و ده‌رمان، ئاموزش، خه‌ده‌ماتی گشتی و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌یان به‌ هۆكاری هه‌ژاری خه‌ڵك ناولێبرد. هاوكات رێپێوانی هه‌زاران ناڕازی ئینگلیسی له‌ژێر ناوی “خۆپیشاندانی یه‌ك میلیون ماسك”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌نده‌ڵی و سانسۆریش له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی یه‌گانی تایبه‌ت و پۆلیس به‌ هێرش بۆسه‌ر ناڕازییان، ژماره‌یه‌كیان بریندار و لانیكه‌م ٥٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.