درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین

193
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌ به‌رامبه‌ر “مه‌سجێد الاقسی” له‌دژی كوشتنی منداڵێكی فه‌له‌ستینی له‌ لایه‌ن شه‌هره‌ك نشینانی ئێسرائیلی، تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان ناڕازییان و هێزه‌كانی ئێسرائیلی لێكه‌ته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، فه‌له‌ستینیه‌كان رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ زیندوو سووتاندنی منداڵی فه‌له‌ستینی له‌ لایه‌ن ئێسرائیلیه‌كان، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر “مه‌سجێد الاقسی، چه‌ندین وێنه‌یان له‌و منداڵه‌ فه‌له‌ستینییه‌ ١٨ مانگه هه‌ڵگرتبوو كه‌ له‌سه‌ری نووسرابوو، “قاتڵانی منداڵان”.‌ شایانی باسه‌، هێزه‌كانی ئێسرائیلی له‌ ورودی خۆپیشانده‌ران بۆ نێو مه‌سجێد الاقسی پێشگیریان كرد و دواتر تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان ناڕازییانی فه‌له‌ستینی و هێزه‌كانی ئێسرائیلی لێكه‌وته‌وه‌.