درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ لوبنان

370
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی لوبنان جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ قه‌یرانی كه‌ڵه‌كه‌ كردنی زبڵ، به‌ كۆبوونه‌ له‌ به‌رده‌م پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین دانیشتن له‌ گفتوگۆكانی نێوان جه‌ریانات و حێزبه‌ سیاسییه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ ده‌وڵه‌تی لوبنان، ناڕازییان به‌ره‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ وتووێژه‌ میللیه‌كان، هیلكه‌یان فرێ دا. خه‌ڵكی لوبنان رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌م وتووێژانه‌ بێ ئاكام ده‌بێت و جه‌ریاناتی به‌شداربوو، شایسته‌گی دابین كردنی رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان نییه‌.