درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاره‌كانی عێراق

411
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه‌ ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، هه‌شته‌مین هه‌فته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ مه‌یدانی “ته‌حریر”ی به‌غدا و ده‌ ئۆستانی دیكه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌له‌ویزیونی “ئه‌لعراقیه‌” رایگه‌یاند، ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ زیاتر له‌ هه‌فته‌كانی رابردۆوه. هه‌روه‌ها ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی رێكخراو به‌ڕێوه‌چووه‌ به‌ چه‌شنێك كه‌ حزووری ژنان گه‌لێك به‌رچاوتر له‌ جارانه‌. خۆپیشانده‌ران له‌ مه‌یدانی ته‌حریر به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێكی دژه‌ ده‌وڵه‌تی، خوازیاری دادگایی كردنی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌ت له‌وانه‌ ره‌ئیسی دیوانی قه‌زایی وڵات بوون. ئه‌وان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه‌ تا كاتی گه‌یشتن به‌ ویست و داخوازییه‌كانیان، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان به‌ هێرش بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان، هه‌وڵیان دا بڵاوه‌یان پێبكه‌ن.