درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئیتالیا

134y
رۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی شاری رۆم پێته‌ختی ئیتالیا، له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تیی سیستمی ئاموزش و په‌روه‌رش، خۆپێشاندانیان وه‌رێخست.زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری ئیتالیا، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری “رۆم”، له‌دژی گه‌ڵاله‌ی چاكسازی سیستمی ئاموزش و په‌روه‌رش كه‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگ له‌وه‌پێش راده‌ستی پارلمان كرابوو، دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. ئه‌م رێپێوانه‌، له‌سه‌ر بانگه‌وازی چه‌ندین یه‌كیه‌تی موعه‌لیمان و خوێندكاران به‌ڕێوه‌چوو. به‌ وته‌ی موعه‌لیمانی ناڕازیی، ده‌وڵه‌تی ئیتالیا به‌ گۆڕینی یاساكانی ئاموزشی، به‌ قازانجی مه‌دره‌سه‌ خسوسییه‌كان كار ده‌كات. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ درێژه‌ی به‌كرده‌وه ‌ده‌رهێنانی رێوشوێنی ریازه‌تی ئابووری و دابه‌زینی بودجه‌ی به‌شی ئاموزش و په‌روه‌رش، موعه‌لیمان و ئۆستادانی دانیشگاهی، به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی به‌ڕێچوونی ژیان كردۆته‌وه‌.