درێژه‌ی خۆپیشاندانی کۆچبەرانی له‌ کەمپی ئیدۆمینی له‌ یونان

178
له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانی كۆچبه‌ران له‌ كه‌مپی ئیدۆمێنی سه‌باره‌ت به‌ رەوشی نالەباری ئه‌و كه‌مپه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ش‌ دەستیاندایه‌ خۆپیشاندان و چه‌ندین جاریش شه‌ڕ و ئاڵۆزی كه‌وتووەته‌ نێوان كۆچبه‌ران و پۆلیسی یۆنانه‌وه‌.
شایانی باسه‌ له‌ سنوورەكانی مه‌قدوونییه‌ و یۆنان ماوەی دوو مانگە كه‌ ده‌وری ١٢ هه‌زار كۆچبه‌ر لە کەمپی ئیدۆمێنی، لە سەر سنووری مه‌قدوونییه‌ گیریان خواردوە. به‌وته‌ی ئه‌م كۆچبەرانه‌ هیچ خزمەتگوزارییەکی تەندروستیان پێناگات و ته‌نانه‌ت بۆ وه‌رگرتنی خۆراكیش، ده‌بێت چه‌ند سه‌عات لە نۆره‌دا راوەستن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ریش دوو کۆچبەری ئەم کەمپە بۆ گەیاندنی دەنگی كۆچبه‌ران به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان سوتاند.