رۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، جارێكی دیكه سه‌دان كه‌س له شاره جیاجیاكانی ئه‌فغانستان له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تڵی كاره‌ساتباری ژنێك به ناوی “فه‌رخونده” له لایه‌ن ئیسلامگه‌راكانه‌وه، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.دوابه‌دوای ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی “فه‌رخونده” كچێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ كه هه‌فته‌ی رابردوو به شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن به ده‌ستی ئیسلامگه‌راكان كوژرا، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌م كاره‌ساته و كه‌مته‌رخه‌می و سهرهنجنهدانی هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌فغانستان، گه‌یشتۆته لوتكه. خه‌ڵكی تووڕه به‌م كاره‌ساته له شاره‌كانی “كابۆل، هه‌رات و ته‌خار” خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخستووه و خوازیاری دادگایی كردن و سزادانی به‌ڕێوه‌به‌رانی قه‌تڵی فه‌رخونده بوون.