رۆژی سێشه‌ممه هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی له‌هێستان له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی “مۆحافزهكار”ی له‌هێستان، جارێكی دیكه له ” وه‌رشۆ”، پیته‌ختی ئه‌م وڵاته دستیاندایه خۆپێشاندان.
به وته‌ی خۆپێشانده‌ران، پارتی “مۆحافهزهكار” گه‌ڵاڵه‌یه‌كی تازه‌ی سه‌باره‌ت به دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئەم وڵاته په‌سه‌ند كردووه. به پێی یاسای تازه، پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌توانێ له دانانی قازییهكانی دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تیی كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته حیزبییه‌كاندا كۆكن، بڕیارده‌ر بێت. خه‌ڵكی لههێستانیش ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌ت به نادێمۆكڕاتیك ده‌زانن، بۆیە له ماوه‌ی رۆژانی دواییدا هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی له‌هێستان له وه‌رشۆ وه هه‌روه‌ها ٢٠ شاری دیكه‌ی ئه‌م وڵاته، له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی مۆحافزهكار. ده‌ستیان دابووه خۆپیشاندان..