درێژه‌ی خۆڕاگریی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له‌ دژی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌

606q
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی خۆڕاگری و پشتیوانیی خه‌ڵك له‌ شاره‌كانی نۆسێبین، شه‌رناخ و گه‌وه‌ڕ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ ده‌كه‌ن.
به‌ پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ده‌وری تازه‌ی هێرشه نیزامییه‌‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كانی نۆسێبین، شه‌رناخ و گه‌وه‌ڕ له‌ هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر قورس بووه‌ته‌وه‌. به‌ دوای بێ ئاكام مانه‌وه‌ی هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ گرتنی گه‌ڕه‌كه‌ مه‌سكوونییه‌كان، له‌ رێگه‌ی جێگیركردنی تانك و چه‌كوچۆڵه‌ قورسه‌كان، گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌مشارانه‌یان گولله‌ باران كرد‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هێزه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی سێڤیل و له‌قی ژنانه‌كه‌ی ده‌ستیان كردۆته‌وه‌ و هه‌ستاون به‌ پاراستنی شار.