راپۆرته‌كان باسه له درێژه‌ی هێرشی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی نیزامییانی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ر كوردستان و خۆڕاگری جه‌ماوه‌ریی له شاره‌كانی ” جه‌زیره و سلۆپی ” ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی یه‌كشه‌ممه شه‌شی مانگی به‌فرانبار، له شاره‌كانی سلۆپی و جهزێره هێرشی قورسی ده‌وڵه‌تی توركییه و خۆڕاگری جه‌ماوه‌ری له‌دژی كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی ” ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” ده‌چێته نێو پازده‌یه‌مین رۆژه‌وه. ئه‌رته‌ش و پۆلیسی توركییه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له تانك، توپ و ماشینی زرێهی، شه‌وی شه‌ممه‌و رۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شارستانی سلۆپی. نیزامیانی توركییه چوونه ناو ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه كه خه‌نده‌ق و سه‌نگه‌ری تێدا ساز كراوه و هه‌ڕه‌شه له دانیشتووانی ئه‌و گه‌ره‌كانه ده‌كه‌ن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه به زۆر شار به‌ده‌ریان بكه‌ن. له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارستانی جه‌زیره‌ش، هێرشه‌كانی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كانی توركییه شه‌وی شه‌ممه‌ش درێژه‌ی كێشا. خۆڕاگری بۆ پاراستنی ناوه‌نده خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له گهڕكهكان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر هێرشی قورسی هێزه چه‌كداره‌كانی توركییه ته‌یار به تانك و تۆپ راوه‌ستان. له ئه‌نجامی خۆڕاگیی خه‌ڵك و هێرشی نیزامییانی توركییه،چه‌ندین سه‌رباز و پۆلیسی توركییه كوژراون یاخود بریندار بوون. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه شارۆمه‌ندێكی دیكه بە ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركییهبریندار بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، راپۆرته بڵاوكراوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی پاراستنی سێفیل دوای راگه‌یاندنی بوونیان له شارستانی جه‌زیره، رۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری “دیاربه‌كر”یش بوونی خۆی راگه‌یاند. شایانی باسه هێزه‌كانی پاراستنی سێفیل كه تا ئێستا به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێكخراوه جۆراو جۆره‌كان خۆڕاگرییان ده‌كرد، له‌مه‌ودوا له ژێر ناوی هێزه‌كانی پاراستنی سێفیل یا “یه په سه” خۆیان رێكده‌خه‌ن و چالاكی ده‌كه‌ن.