به پێی راپۆرته‌كان، جارێكی دیكه له شاری كرماشان خۆڵبارین ده‌ستیپێكردۆته‌وه و كه‌ش و هه‌وای ئه‌م شاره‌ی سه‌رله‌نوێ ئالوده كردووه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رێژه‌ی خۆڵبارین له شاری كرماشان یه‌كجار زۆره و به درێژایی ئه‌م ره‌وته، هه‌وای كرماشان به‌ره‌و بارودۆخێكی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات. شایانی باسه كه له وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا هه‌وای ئه‌م شاره ٧ رۆژ خراپ و ناستاندارد و له بارودۆخێكی مه‌ترسیداردا بووه. شایانی باسه بارینی خۆڵ، گیانی هاوڵاتیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه نه‌خۆشی هه‌ناسه‌یان هه‌یه، زۆر خراپ كردووه.