كرێكارانی موخابه‌راتی ئاواییه‌كان له “خۆراسانی ره‌زه‌وی”، هه‌واڵی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی به‌ڵێنی مه‌جلیسی رژیمی سه‌باره‌ت به كرانه‌وه‌ی ٧٠٠ ناوه‌ندی موخابه‌راتی ئاواییه‌كانی ئه‌م ئۆستانه و درێژه‌ی بێكاری كرێكارانی راگه‌یاند.به وته‌ی كرێكاران، به ره‌زامه‌ندی مه‌جلیسی رژیم و شیركه‌تی موخابه‌رات، بڕیار درا كه رۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، ٧٠٠ ناوه‌ندی موخابه‌راتی ئاواییه‌كان له خۆراسانی ره‌زه‌وی بكرێته‌وه. ئێستا شیركه‌تی موخابه‌رات، كرانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ٧٠٠ ناوه‌ندی موخابه‌راتی ئاواییه‌كانی خۆراسانی رهزههوی، به به‌ستنی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ری خه‌ده‌ماتی واستهیی گرێ داوه. شایانی باسه، له حاڵی حازردا زیاتر له حه‌وت هه‌زار كرێكار له نزیكه‌ی ٩ هه‌زار ناوه‌ندی موخابه‌راتی ئاواییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری ئێران كار ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌ك له‌وان، بیمه و قه‌راردادی كاریان نییه و گروپێكی دیكه له‌م كرێكارانه به شێوه‌ی په‌یمانی له‌م ناوه‌ندانه كار ده‌كه‌ن.