درێژه‌ی داگرتنی ز‌بڵ له‌ دارستانه‌كانی شومال

944
رۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی ره‌زبه‌ر، جێگری رێكخراوی دارستانه‌كان، مه‌راتع و ئابخیزداری رژیم سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌ی داگرتنی ز‌بڵ له‌ به‌شێك له‌ دارستانه‌كانی وڵات له‌ لایه‌ن شاره‌دارییه‌كانه‌وه‌ هۆشداری دا.
به پێی‌ دانپێدانانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم‌، نزیكه‌ی ٣٠٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی شومال بۆته‌ شوێنی داگرتنی زه‌بڵه‌كان و ئه‌م بارودۆخه‌ زۆر جێگای نیگه‌رانییه‌. ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌ به‌ هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خراپی شاره‌دارییه‌كان، ئه‌م رێژه‌ به‌رینه‌ی دارستانه‌كانی شومال بۆته‌ جێگای داگرتن و له‌ناوبردنی ز‌بڵه‌كان. به‌ پێی ئاماره‌ ره‌سمییه‌كان، ئێستا ٤٢ واحیدی گه‌وره‌ی له‌ناوبردنی زبڵ به‌ پانتایی ٣٣٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی شومال هه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ به‌ شێوی مامناوند، نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٥٠٠ كیسه ز‌بڵ له‌م ناوچه‌یه‌ ته‌خڵیه‌ ده‌كرێت.