درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نیی به‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ سنه‌

607q
به‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی نه‌ورۆز له‌ ئاوایی “قه‌سریان” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری سنه‌، ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئێحزازی هاوڵاتیان و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نیی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌زگای ئه‌منییه‌تیی به‌ هێزێكی زۆره‌وه‌ چوونه ‌به‌ر ده‌رگای ماڵی، “سۆهه‌یلا مۆحه‌ممه‌دیی”، وێڕای پێكهێنانی فه‌زایه‌كی ترس و وه‌حشه‌ت ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ركرد. هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان هه‌روه‌ها “جه‌هانگیر، جه‌هان به‌خش و مۆختار وه‌كیلی”شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ “سارا میلانی”، “لاده‌ن سۆهرابی” و “شه‌هلا وه‌كیلی” كه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم ده‌ستبه‌سه‌رن، برانه‌ دادگا و پاشان راپێچی زیندانی شاری سنه‌ كران.