درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كان له‌ ئۆستانی خوزستان

84y
هه‌واڵنێری “هێرانا” له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتیان و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی “ئه‌هواز و حه‌میدییه‌”ی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێشتا له‌ هۆكار، تۆمه‌ت و شوێنی راگیرانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان زانیارییه‌كی ده‌قیق له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئۆستانی خوزستان له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی سوریه‌ له‌دژی ده‌وڵه‌تی “به‌شار ئه‌سه‌د” له‌ ساڵی ٢٠١١ و هه‌وره‌ها خۆسووتاندنی ده‌ستفرۆشێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ رێگریه‌كانی مه‌ئموورانی شاره‌داری ئه‌هواز له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئۆستانی خوزستان، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینیان وه‌ڕێخستووه‌.