درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئیسماعیل عه‌بدی

551
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٥٦ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ئیسماعیل عه‌بدی” ده‌بیری گشتی كانونی سنفی موعه‌لێمانی ئێران، به‌ڵام ناوبراو هه‌روا له‌ بازداشتدا به‌سه‌ر ده‌بات. ئیسماعیل عه‌بدی ده‌بیری كانونی سێنفی موعه‌لێمان رێكه‌وتی ٦ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢ی زیندانی “ئێوین” گواسترایه‌وه‌. ناوبراو ماوه‌ی ٢٠ رۆژ له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندكرابوو و ئێستاش له‌ به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین و له‌ به‌ندی گشتی ئه‌م زیندانه‌، له‌ بازداشتی كاتیدا به‌سه‌ر ده‌بات.