درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاد و شاپور ئێحسانی راد

571y
رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران” له‌ راگه‌یاندنێكدا هه‌واڵی درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاد و شاپور ئێحسانی راد”ی راگه‌یاند.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “درێژه‌ی دادگایی و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شاپور ئێحسانی راد و جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌ و به‌رده‌وام بوونی گوشار و مه‌حدودیه‌ته‌كانیان به‌ توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌ند كراوین.”