درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتیانی كۆرد له توركیه

958
پۆلیسی‌ توركیا له‌ چه‌ند شاری‌ باكوری‌ كوردستان و ئه‌سته‌نبوڵ، هێرش ده‌كاته‌‌ ‌سه‌ر ماڵی‌ هاوڵاتیانی كورد و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ و به‌رپرسانی‌ “هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په”‌ و نوێنه‌ری‌ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامامی‌ رێكخراوی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
شه‌وی‌ رابردو هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ توركیا له‌ ناوچه‌ی‌ “كوچوك چه‌كمه‌جه‌” له‌ ئیسته‌نبوڵ، هێرشیان كرده‌‌ سه‌ر ماڵی‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك و به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌ندامێتییان له‌ ته‌ڤگه‌ری‌ گه‌نجانی‌ شۆڕشگێڕ (یه‌ده‌گه‌)، ژماره‌یه‌كیان لێ‌ ده‌ستگیر كردون.  له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، له‌ شاری‌ “رۆحا”ی‌ باكوری‌ كوردستان، هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌ عه‌مه‌لیاتێكدا، ده‌یان هاوڵاتی كوردیان به بیانوی بێ بێنه‌ما ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه‌.