درێژه‌ی دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی سیمانی لوشان

51q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “سیمانی لوشان” له‌ په‌رداخت كردنی ١٠ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ خۆده‌بوێرێت.
كرێكارانی سیمانی لوشان ده‌ڵێن: ئه‌م ناوه‌نده‌ تا پێش له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٢ زیاتر له‌ ١٨٠ كرێكاری هه‌بوو كه‌ له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی په‌یمانكاری “خوشایه‌ند خه‌زه‌ر” كاریان ده‌كرد، به‌ڵام به‌ بیانووی كه‌مبودی سه‌رچاوه‌ی ماڵی سه‌رجه‌م ئه‌م ١٨٠ كرێكاره‌ په‌یمانكارییه‌ له‌ مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و خه‌رمانانی ٩٢ له‌ دوو قۆناغدا ئیخراج كران. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ خاوه‌نكار له‌ په‌رداخت كردنی ١٠ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ خۆده‌بوێرێت.