درێژه‌ی دواخرانی مه‌زایای كرێكارانی ته‌بریز كه‌ف

43
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیاتر له‌ ٢٨ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای موزدی كرێكارانی كارخانه‌ی “ته‌بریز كه‌ف” له‌ مه‌ره‌ند، هه‌روا دواخراوه‌.به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ ساڵه‌كانی ٩٢ و ٩٣ به‌ بیانووی وه‌رگرتنی وام، له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆی بوارد. سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌رده‌وامه‌كان و سه‌ردانی ئیداره‌ی كار و وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت و ته‌جاره‌تی رژیم، به‌ڵام خاوه‌نكار هه‌روا له‌ په‌رداخت كردنی مافی كرێكاران خۆده‌بوێرێت.