درێژه‌ی دواكه‌وتنی ده‌سبه‌كاربوونی پڕۆژه‌ی پێترۆشیمی مهاباد

514
پڕۆژه‌ی پێترۆشیمی مهاباد دوای ١١ ساڵ، بڕیار بوو له‌ مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا به‌ ره‌سمی ده‌ستبه‌كار بكات، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ش ئه‌م پڕۆژیه‌ دواكه‌وت.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، پڕۆژه‌ و تولیدی پێترۆشیمی مهاباد ساڵی ٨٣ و له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری خاته‌می دا بڕیاری دروستكردنی دراو بڕیار درا كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا ده‌ستبه‌كار بكات، به‌ڵام دوای هاتنه‌سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌ ته‌واوه‌تی پشتگوێ خرا. ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ دواجار قه‌رار بوو ساڵی ٩٢ ده‌ستبه‌كار بێت و هه‌لی كاری بۆ ٥٠٠ كه‌س دروست بكات. شایانی باسه‌ هه‌واڵی‌ دامه‌زرانی‌ كارخانه‌ی‌ پێترۆشیمیی‌ مهاباد له‌ مانگی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ری‌ ساڵی‌ ١٣٨١ به‌ ره‌سمی‌ راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام تا ئێستا كاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ هیچ كوێ‌ نه‌گه‌یشتووە.