درێژه‌ی دواكه‌وتنی په‌رداختی مه‌زایای كرێكارانی كارخانه‌ی ئابگینه‌

409
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئێلنا”، به‌شێك له‌ مه‌زایای حقوقی نزیكه‌ی ٣٥٠ كرێكاری كارخانه‌ی شیشه‌ی “ئابگینه‌”، په‌رداخت نه‌كراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نیوه‌یه‌ك له‌ حه‌قده‌ستی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ و پێنج مانگ حه‌قده‌ستی‌ دواخراوی ئه‌مساڵی كرێكارانی كارخانه‌ی شیشه‌ی ئابگینه،‌ له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌، زیاتر له‌ ساڵێكه‌ كاری به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌ی شیشه‌ی ئابگینه‌ راگیراوه‌‌ و له‌ حاڵی حازردا، ته‌نیا هێڵێكی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ چالاكی ده‌كات.