زیندانی سیاسی محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی كه زیاتر له ١٠ ساڵه له زیندان به‌سه‌ر ده‌بات و له‌م دواییانه‌دا له زیندانی تهبسهوه بۆ زیندانی بیرجه‌ند گواستراوه‌ته‌وه، پاش گواستنه‌وه‌ی تا ئێستاش هه‌ر له قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌م زیندانه راگیراوه.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی، خه‌ڵكی شاری بۆكان سه‌ره‌تای مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به هۆی نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی مانی گرت، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان ئه‌ویان له زیندانی ته‌به‌سه‌وه بۆ زیندانی بیرجه‌ند گواسته‌وه و كاربه‌ده‌ستانی زیندانی تهبهسیش سه‌ره‌ڕای دابینكردنی وه‌سیقه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، رازی نه‌بوون مه‌ره‌خه‌سیی پێبده‌ن و بۆ زیندانی بیرجهندیان گواسته‌وه. شایانی باسه محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی ساڵی ١٣٨٤ له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌ر و پاش ١٥ مانگ بلاته‌كلیفی له دادگای رژیم شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی هاوكاریی له‌گه‌ڵ حیزبێکی نه‌یاری رژیم، دادگایی و به ١٨ ساڵ زیندان و ته‌بعید بۆ زیندانی شاری ته‌به‌س مه‌حكوم كرا. ناوبراو پاش تێپه‌ڕكردنی ماوه‌یه‌ك له زیندانه‌كانی ورمێ و مه‌هاباد بۆ زیندانی ته‌به‌س و پاشان بۆ زیندانی بیرجه‌ند دوور خرایه‌وه و ئێستا له قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌م زیندانه‌دا راگیراوه.