درێژه‌ی ره‌وتی ئاشتبوونه‌وه‌ی راوچیان له‌گه‌ڵ سروشت

146
به‌ پێی راپۆرته‌كان، راوچییه‌كانی خه‌ڵكی بۆكان به‌ مه‌به‌ستی ئاشتبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سروشت و پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، كه‌وه‌كانی ئازاد كرد و چه‌ندین قه‌فه‌سیشی سووتاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، راوچییه‌كی خه‌ڵكی ئاوایی “قاراوا” له‌ ناوچه‌ی بۆكان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ چه‌ندین ساڵ سه‌رقاڵی ئه‌م پێشه‌یه‌ بووه‌، له‌ هه‌وڵێكدا كه‌وه‌كانی له‌ داوێنی سروشت ئازاد كرد. ئه‌م راوچییه‌ به‌م كرده‌وه‌یه‌، ئاشتبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سروشتدا راگه‌یاند و له‌ چالاكی ژینگه‌پارێزیدا به‌شداری كردووه‌.