درێژه‌ی ره‌وتی ئیخراجی كرێكاران له‌ ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان

365q

راپۆرته‌كان باس له‌ ئیخراجی به‌رینی كرێكارانی شیركه‌تی ئۆتۆمبیل سازی كرمان “سروش گۆلدیران” و نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كارخانه‌ی “فیبر ئیران” ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له ‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا نزیكه‌ی ٨٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌ یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌كانی خودرۆسازی كرمان به‌ وه‌رگرتن په‌یامه‌ك له‌ لایه‌ن خاونكاره‌وه، پێیان راگه‌یه‌ندرا كه‌ ئیتر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌ر كار.