درێژه‌ی ره‌وتی ئێجراج سازی كرێكاران

99
له‌ رۆژی ١ی مانگی پووشه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه‌، نزیكه‌ی ١٤ كرێكاری كارخانه‌ی كاشی “ئیرانا”، به‌ بیانووی كۆتایی هاتنی ئێعتباری قه‌رارادادی كار، ئێخراج كراون.كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی ئیرانا به‌ راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، هه‌روه‌ها‌ جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ” خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌، به‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوین، قه‌راردادی كاریی نزیكه‌ی ١٤ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیانی، تازه‌ نه‌كردۆته‌وه‌. له‌ حاڵی حازردا، ئه‌م كرێكارانه‌ ئێخراجییه‌، بۆ به‌دواداچوونی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، سكاڵاكه‌یان بردۆته‌ ئێداره‌ی كاری رژیم له‌ شاری “تاران”. شایانی باسه‌، كاشی ئیرانا له‌ حاڵی حازردا، نزیكه‌ی ٧٠٠ كرێكاری هه‌یه‌ كه‌ له‌م ژماره‌یه‌، ته‌نیا ٢٣٠ كه‌سیان ره‌سمین و باقی كرێكاران به‌ شێوه‌ی قه‌راردادی كار ده‌كه‌ن.