درێژه‌ی ره‌وتی ئێخراجی كرێكاران

381t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی سیمانی “ئاباده‌” نه‌ ته‌نیا ٨٠ كرێكاری ئێخراجی نه‌گه‌ڕانده‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵكوو ٢٠ كرێكاری ره‌سمی دیكه‌شی له‌سه‌ر كار ده‌ركرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی ئیخراجی كارخانه‌ی سیمانی ئاباده‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه‌ چه‌ندین جار له‌ به‌رده‌م ئه‌م كارخانه‌ كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ چه‌شنه‌ وڵامێكیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌ڕێوبه‌ری گشتی شیركه‌تی سیمانی ئاباده‌ بیانووی ئێخراجی كرێكارانی جێبه‌جێ نه‌كردنی هه‌ندێك له‌ وه‌عده‌ و به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌م شاره‌ی ناولێبرد.