به پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، پێنج زیندانی دیكه له ده‌ورووبه‌ری زیندانی “ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج” ئیعدام كران. به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م پێنج زیندانییه پاش ئه‌وه‌یكه له دادگای رژیم له شاری تاران حوكمی قه‌ساسیان بۆ ده‌ركرابوو، سه‌رئه‌نجام حوكمه‌كه‌یان له دیوانی باڵای رژیم ته‌ئید كرا. شایانی باسه، ده‌زگای قه‌زایی رژیم ته‌نیا له ماوه‌ی رۆژانی دووشه‌ممه، سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، لانیكه‌م ٤٣ زیندانی ئێعدام كردووه كه له‌م ژماره‌یه، ٤٢ كه‌سیان له زیندانه‌كانی “ره‌جایی شار و قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج” ئێعدام كراون. راپۆرته‌كان باس له ئه‌گه‌ری ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن.