به پێی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له ئێران، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوودا به شێوه‌ی شاراوه سێ زیندانی دیكه‌ی له‌سێداره دا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیم رێكه‌وتی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر حوكمی ئێعدامی “عه‌لی لاچینی” وێڕای دوو زیندانی دیكه‌ی له زیندانی میاندواو به‌كرده‌وه ده‌رهێنا. تۆمه‌تی ئه‌م سێ زیندانییه كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌دێر راگه‌یه‌ندراوه و له ناونیشانی دوو كه‌سی دیكه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه ئه‌م ئێعدامانه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان و ناوه‌نده‌كانی رژیمه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.