درێژه‌ی ره‌وتی جیهانی هه‌ڵاواردنی ئابووری له‌دژی ژنان

456t

“رێكخراوی جیهانی كار” له‌ سه‌روبه‌ندی ٨ی مارس رۆژی جیهانی، له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی درێژه‌ی ره‌وتی هه‌ڵاواردن له‌دژی ژنان له‌ بواری ئابووری و بارودۆخی خراپ كاری ئه‌وانی راگه‌یاند.
رێكخراوی جیهانی كار رایگه‌یاند، ژنان بۆ كاری یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوان، هه‌روا حه‌قده‌ستی كه‌میان پێده‌درێت و هێشتا له هیچ وڵاتێكدا به‌رابه‌ری حه‌قده‌ستی ژن و پیاو ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه‌. راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه‌ نیشان ده‌دات كه‌، هه‌ڵاواردن له‌دژی دایكان به‌رچاوتره‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، بارودۆخی كاری ژنان له‌ جیهان له‌ ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوو خراپ بووه‌. رێكخراوی جیهانی كار جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته‌ درێژه‌ی هه‌بێت، لانیكه‌م تا ٧٠ ساڵی دیكه‌ش له‌ هیچ وڵاتێك حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ری ژن و پیاو بۆ كاری یه‌كسان ده‌سته‌به‌ر نابێت.