درێژه‌ی ره‌وتی دابه‌زینی هێزی كڕینی كرێكاران

27
به‌ پێی دان پێدانانی ده‌بیری گشتی كانونی باڵای ئه‌نجومه‌نه‌ سنفییه‌كانی كرێكارانی ئێران، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژی نرخه‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌وه‌ڕۆم له‌ وڵات، هێزی كڕینی كرێكارانی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندووه‌. ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا جه‌ختی كردۆته‌وه‌: “ره‌وتی دابه‌زینی هێزی كڕینی كرێكاران هه‌روا به‌رده‌وامه‌، به‌ چه‌شنێك كه‌ هه‌زینه‌ی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی ٤ كه‌سی له‌ مانگدا گه‌یشتۆته‌ ٣ میلیون و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن.” به‌ وته‌ی ناوبراو، ته‌نانه‌ت لانیكه‌می حه‌قده‌ستی دیاریكراویش به‌ كرێكاران نادرێت. یه‌ك سێهه‌می كرێكاران، كه‌متر له‌ ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن له‌ مانگیان پێده‌درێت و ئه‌م بڕه‌ پووڵه‌، ته‌نانه‌ت وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ١٠ رۆژی یه‌كه‌می مانگیش نییه‌ و ئه‌مه‌ش گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی بۆ كرێكاران دروست كردووه‌.