به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی رێبه‌ندان، “رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور” له راپۆرتی ساڵانه‌ی خوێدا، هه‌واڵی درێژه‌ی بارودۆخی ناله‌بار و سه‌ركوتی ئازادی چاپه‌مه‌نییه‌كانی راگه‌یاند.
له راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌دا، بارودۆخی ئازادی چاپه‌مه‌نی له ١٨٠ وڵاتی جیهان له‌وانه ئێران دراوه‌ته به‌ر لێكۆڵینه‌وه كه به‌م پێیه، ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی كۆماری ئیسلامی له بابه‌ت ئازادی چاپه‌مه‌نییه‌كان له نێو ١٨٠ وڵاتی جیهان له پله‌ی ١٧٣ههم دایه. شایانی باسه، ئێران له راپۆرتی ساڵی ٢٠١٣ی زایینی هه‌واڵنێرانی بێ سنور، هه‌ر له‌م پله‌یه دابووه. ئه‌مه پیشان ده‌دات كه له سه‌ركوت و ئازادی چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه‌نووسان سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنییه‌كانی ده‌وڵه‌تی رۆحانی، كه‌م نه‌بۆته‌وه و ئێران هه‌روا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زیندانه‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان به ئه‌ژمار دێت.