به پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤی كوردستان له هه‌وڵی رزگار كردنی گیانی هاوڵاتیانی مه‌حكوم به ئێعدام دان.به پێی ئه‌م راپۆرته، به سه‌رنجدان به راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری زیندانه‌كانی شاری ورمێ، ساڵی رابردوو له‌م شاره ١٦ زیندانی مه‌حكووم به ئێعدام به هۆی لێبوردنی بنه‌ماڵه‌كان، حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كراوه. هه‌ر له ماوه‌ی ساڵی رابردوو له شاری ورمێ، ٨٧٨ شكایه‌ت به هێمه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له لایه‌نی به‌رامبه‌ریان رهزایهتیان وه‌رگرتووه. شایانی باسه چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له هه‌وڵێكی مرۆڤدۆستانه‌دا له شاری بانه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوێكیان كرد و سه‌رئه‌نجام توانیان له بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ره‌زایه‌ت وه‌ربگرن.