به پێی راپۆرته‌كان، گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” هه‌روا درێژه به روخاندنی ئاسه‌وار و شوێنه مێژوییه‌كان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی خۆی ده‌دات.
ناوه‌نده خه‌به‌رییه‌كانی عێراق به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك رایانگه‌یاند كه، گروپی داعش عه‌مه‌لیاتی رووخاندنی شاری مێژویی “هه‌ترا”یان ده‌ستپێكردووه. شاری هه‌ترا له زومره‌ی ناوچه‌گه‌لێكی به‌جێماو له ده‌ورانی ئهشكانییه و مێژوویه‌كی زیاتر له ٢ هه‌زار ساڵی هه‌یه. راپۆرته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رووخاندنی شاری مێژوویی هه‌ترا له حاڵێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه كه پێشتر گروپی داعش عه‌مه‌لیاتی رووخاندنی شاری مێژوویی “نه‌مرودیان”، ده‌ستپێكرد بوو.