درێژه‌ی روودانی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ عێراق

53
به‌ پێی راپۆرتی “ئاسۆشێتێدپرێس”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ جه‌ریانی روودانی زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نێو به‌غدا و ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره، ٢٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
كاربه‌ده‌ستانی عێراق رایانگه‌یاند: ” خوێناویترین هێرشی شه‌وی سێشه‌ممه‌ كاتێك روویدا كه‌ ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك چه‌ند رستوران و دوكان له‌ شه‌قامی “فه‌له‌ستین” له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران. له‌م جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌دا،‌ هه‌روه‌ها ٢٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه‌ ئۆتۆمۆبیلێكی گه‌شتی ئه‌رته‌ش له‌ ناوچه‌ی “یوسفییه‌” له‌ باكووری به‌غدا چووه‌سه‌ر بۆمبێكی كه‌نار جاده‌ی و له‌ ئاكامدا سێ سه‌رباز و كه‌سێكی مه‌ده‌نی كوژران و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ جه‌ریانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا له‌ نزیكی بازارێكی ته‌ره‌بار و هه‌روه‌ها له‌ شه‌قامێكی تێجاری له‌ رۆژئاوای به‌غدا، شه‌ش كه‌س كوژران و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.”