درێژه‌ی روودانی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ عێراق

36
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبرێژكراو له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی عێراق، لانیكه‌م ١٤ كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی عێراقی رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی هێرشێكی خۆكوژی ئۆتوموبیلێكی بۆمبرێژكراو له‌ شاری شیعه‌نشینی “به‌له‌درووز” له‌ نزیكی “به‌غدا”، ١٤ كه‌س كوژران و ٣٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هیچ كه‌س یان گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” پێشتر و له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا، شیعه‌كانی عێراقی ده‌كرده‌ ئامانج.