درێژه‌ی سیاسه‌ته‌ دژه‌ ئینسانییه‌كانی رژیم له‌دژی كرێكارانی كۆچبه‌ر

152
به‌ وته‌ی سه‌رپه‌ره‌ستی مودیریه‌تی پێوه‌ندییه‌كانی كاری ئیداره‌ی گشتی ته‌عاون، كار و ریفاهی رژیم له‌ هۆرموزگان، خاوه‌نكارانێك كه‌ به‌ بێ موجه‌وزی كار، هێزی كاری خه‌ڵكی بیانی رابكێشن، جه‌ریمه‌ی نه‌قدی ده‌كرێن.
به‌ وته‌ی دانپێدانانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیمه‌، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجام دانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌، خاوه‌نكاره‌ جیاجیاكان به‌ رێژه‌ی پێنج به‌رابه‌ری لانیكه‌می حه‌قده‌ستی رۆژانه‌، جه‌ریمه‌ ده‌ركرێن. ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه،‌ ئه‌تباعی خارجی ناتوانن له‌ ئێران كار بكه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ موجه‌وز به‌ مافی كاری دیاریكراویان هه‌بێت و به‌ پێی یاسا و رێساكان و ئایین نامه‌ پێوه‌ندیداره‌كان، موجه‌وزی كار وه‌ربگرن. به‌ وته‌ی ناوبراو، خاوه‌نكاره‌ جیاجیاكان جگه‌ له‌ جه‌ریمه‌ی نه‌قدی، سزای زیندان له‌ ٩١ تا ١٨٠ رۆژیان پێده‌درێت. شایانی باسه‌، له‌ حاڵی حازردا، زیاتر له‌ دوو ملیۆن كرێكاری خارجی و كۆچبه‌ر له‌ ئێران كار ده‌كه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →