درێژه‌ی سیاسه‌تی ئێخراج سازی كرێكاران

951
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “غه‌رب ئێستیل” و سه‌نایعی لاستیكی پارمیدا له‌سه‌ركار ده‌ركران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی غه‌رب ئێستیل كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی قه‌ته‌عاتی به‌ده‌نه‌ی‌ خودرۆ چالاكی ده‌كه‌ن، له‌ تازه‌ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كاری ١٥٠ كرێكاری قه‌راردادی له‌ سه‌ره‌تای مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ خوده‌بوێرێت. هه‌وره‌ها خاوه‌نكارانی سه‌نایه‌عی لاستیكی پارمیدا له‌ سه‌ره‌تای رۆژانی مانگی ره‌زبه‌ر نزیكه‌ی ٤٠ كرێكاری قه‌راردادی كاتی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ی له‌سه‌ركار ئێخراج كردووه‌.