له درێژه‌ی چڕتربوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته دژه ئینسانییهكانی ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان له‌دژی په‌ناخوازان، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته له رۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانانه‌وه قانوونێكی په‌سه‌ند كرد كه تێدا سزایه‌كی قورستری بۆ كۆچبه‌ران له‌به‌رچاو گرتووه.به پێی یاسای نوێی ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان، پهناخوازانێك كه به‌شێوه‌ی نایاسایی له سنووری ئه‌م وڵاته تێپه‌ڕ ببن، له‌مه‌وبه‌دوا سزای لانیكه‌م ٣ ساڵ زیندانی كردنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت. هه‌روه‌ها كۆچبه‌رانێك كه پێش له ورود بۆ مه‌جارستان داوای په‌نابه‌ریه‌تیان نه‌كردووه، ده‌ستبه‌جێ ئێخراج ده‌كرێن. هاوكات دیوارێكی سنووریی تازه كه مه‌جارستان هاوسنوور له‌گه‌ڵ سربستان دروستی كردووه، شه‌وی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، به‌ته‌واوه‌تی داخرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئۆروپا نه‌یانتوانی له دانیشتنی به‌په‌له‌ی رۆژی دووشه‌ممه له باره‌ی سه‌همیه به‌ندی وڵاتانی ئه‌ندام له‌م یه‌كیه‌تییه، له‌سه‌ر نیشته‌جێ كردنی په‌ناخوازان به ئاكامێك بگه‌ن.