درێژه‌ی سیاسه‌تی فیلترینگ له‌ ئێران

625
“كه‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ له‌ ئێران” له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی رێكه‌وتنی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ شیركه‌تی تێلگرامی به‌ ئامانجی مه‌حدود كردنی كاربه‌ران راگه‌یاند. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شیركه‌تی تێلگرام دوای وتووێژێك له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی، به‌مزووانه‌ هه‌ندێك له‌ سروره‌كانی خۆی له‌ ناوخۆی ئێران جێگیر ده‌كات. ئه‌م سازمانه‌ی مرۆڤ مرۆڤ رۆژی جومعه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: دوای داواكاری وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان و فه‌نناوه‌ری ئیتلاعاتی ئێران له‌ شیركه‌تی تێلگرام، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانانه‌وه‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی كاربه‌رانی ئێرانی به‌ هه‌ندێك له‌ رۆباته‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌ مه‌سدود كراوه‌