درێژه‌ی شكستی هێزه‌كانی داعش له‌ سوریه‌

81
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، هێزه‌كانی خه‌باتكاری كورد، شاری ستراتێژیكی “ته‌ل ئه‌بیه‌ز” له‌ باكووری رۆژئاوای سوریه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ و یه‌كێك له‌ رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ناردنی ته‌دارۆكات بۆ ئیسلامگه‌رایانی “داعش”یان بڕیوه.
له‌م پێوه‌نده‌دا راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ هێزی كۆمه‌كی بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی خه‌باتكاری كورد بۆ ئه‌م شاره‌ نێردراون. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشڕه‌ویانه‌، هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ ترسی تێكهه‌ڵچوونه‌كان بۆ ناوچه‌ی سنووری توركیه‌ هه‌ڵاتوون. ده‌وترێت ئه‌م په‌ناخوازانه‌ له‌ سنووری توركیه‌ تێپه‌ڕبوون و چوونه‌ته‌ نێو شاری سنووری “ئاقچه‌ قه‌لقه‌” له‌ ئۆستانی “شانلی ئۆرفه‌”ی توركیه‌.